ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی: لەئەگەری ڕێکنەکەوتن بژاردەی ترمان لەبەردەستە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕای دەگەیەنێت لەئەگەری ڕێکنەکەوتنی بەغدا لەگەڵ ھەولێر ، ئێمە بژاردەی ترمان لەبەردەستە و کارتی بەھێزمان ھەیە.

 

دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ڕێکەوتنی ھەولێر و بەغدا و دژایەتی لایەنە شیعەکان بۆ ڕێکەوتن و خۆ دزینەوەی حکوومەتی عێڕاقی لە خەرج کردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند ” لەئەگەری ڕێکنەکەوتنی حکوومەتی فیدڕاڵی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێمە بژاردەی ترمان لەبەردەستە و کارتمان ھەن کەلە بەرانبەر بەغدا بەکار بھێنین ” ، ھەروەھا ڕاشی گەیاند ” کە لەبەغدا کارێکی ڕێکخراوەیی دەکرێت بۆ نەھێشتنی ھەرێمی کوردستان “.

لەبارەی ڕێکەوتنی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عیراق و دواین سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا (ئەنوەر موحەمەد) چاودێری سیاسی بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیازپاکی خۆی بەرانبەر بە بەغدا پشاندا و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ڕێکەوتن ، بەڵام کێشەکە ھەردوو حکوومەتەکە نین ، بەڵکو ئێران لەڕێگەی کلکەکانیەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق ڕێگرن لەبەردەم ڕێکەوتن ، ھەروەھا لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە ھەمیشە کێشە بۆ ئەمە دروست دەکەن و شەقام دژی ڕێکەوتن ھاندەدەن ، ھەندێک لە نوێنەرە کوردەکانیش لەناو ئەم بازنەیەی ئێراندا ھەن گرووپی ١٥ دیارترین نمونەیە کە بە ئاشکرا دژایەتی مافەکانی کورد دەکەن”.

Back to top button