ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا: هەرێمی کوردستان یەکەم بوون بە هانامانەوە هاتن

ڕزگین بیرلیگ، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ئەو کارەی هەرێمی کوردستان کردی دەنگدانەوەیەکی مەزنی لە تورکیادا هەبوو و سپاسیان دەکەین کە یەکەم وڵات بوون بە هانامانەوە هاتن.

ئەو گوتیشی: ”جیرانی باش لە کاتی تەنگانەدا دیار دەبێت و جگە لە جیرانیش ئێمە برای یەکترین و ئەو کارەی هەرێمی کوردستان کردی بۆ هاوکاری لە هەموو تورکیا بەباشی و کارێکی زۆر مەردانە باس دەکرێت.”

گوتیشی: ”سپاسیی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین بۆ ئەو بەهاناوەهاتنە و هاوکارییان گەیاندە تورکیا، هەر کاتێک لێمان بقەومێت دەبێت بە هانای یەکترییەوە بچین.”

Back to top button