ئەوانەی لەماڵەوە سەگ و پشیلەیان هەیە ئاگاداریی ئەم مەترسییە بن

ئەوانەی لەماڵەوە سەگ و پشیلەیان هەیە ئاگاداریی ئەم مەترسییە بن

ئەو کەسانەی کە لە ماڵەوە ئاژەڵی ماڵی بەخێو دەکەن پێویستە کۆمەڵێك بنەما بزانن و بەپێی ئەوە مامەڵە بکەن، بۆئەوەی بەدووربن لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بەتایبەت ئەوانەی هەستیاری و رەبوویان هەیە.

بەگوێرەی بنکە ئەمەریکییەکان بۆ چاودێری نەخۆشییەکان و پارێزگاریی لێی ئاماژە بە کۆمەڵێك رێنمایی کراوە کە دەبێت هەموو ئەوانەی کە ئاژەڵی ماڵییان هەیە ئاگاداری بن و بە هەند وەریگرن، کە بریتین لەمانە:
– رێگە مەدە ئاژەڵە ماڵییەکە بچێتە ژووری نوستنەوە و لەسەر سیسەمەکە پاڵ بکەوێت و ئەو ژوورە بە داخراوی بهێڵەرەوە.

– فەرووی پشیلەکە یان ئاژەڵە ماڵییەکە بشۆ بۆئەوەی ئەو شتانەی لێ بکەیتەوە کە پێوەی نوساون، بەتایبەت ئەگەر ئەو ئاژەڵە کات لەدەرەوە بەسەردەبات.

– فیلتەری هەوا بەکاربهێندرێت بۆ کۆکردنەوەی ئەو وردیلانەی کە لە ئاژەڵەکە دەبنەوە و بڵاودەبنەوە بە هەوادا.

– ئەو سەرجێیانەی کە بەکاریدرهێنیت با دژە هەستیاری بێت بح کەمکردنەوەی کاریگەریی ئاژەڵە ماڵییەکان.

– ئەو کەسانەی کە رەبوویان هەیە و هەستیارییان نیە بەرامبەر بە فەرووی ئاژەڵەکان باشتروایە زوو زوو فەرووەکان ببڕن چونکە ئەمە باشترە لە رووی تەندروستییەوە.

Back to top button