ئەولایەنانەی حكوومەتی نوێ عێراق پێكدەهێنن ئاشكرا بوو

پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێكەوتنی لەگەڵ لایەنی سەدرییەكان هەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ حكوومەتی عێراق،هاوپەیمانی تەقەدووم دەڵێ ئێمە و پارتی و سەدرییەكان بڕیار لە حكوومەتی نوێ عێراق دەدەین.

هاوپەیمانی تەقەدوم “پێشکەوتن” بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەوان و پارتی پشتگیری بزوتنەوەکەی موقتەدا سەدر دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق.”

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی دیاری پارتی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند:” زۆر زووە باس لە کاندیدکردنی پۆستە سەرەکیەکان بکەین.

زێباری، گوتیشی:”هەڵبژاردنەکان دادپەروەرانە بوون و ڕەتکردنەوەیان بە گشتی ئاژاوە دروست دەکات.

پارتی دیموكراتی كوردستان 32 كورسی پەرلەمانی بەدەست هێناوە،هۆشیار زێباری دەڵێ، سەدان تەلەفۆنمان بۆ هاتووە،لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ عێراق.

Back to top button