ئەوکەسەی بەنایاسایی ئۆکسجینی دەفرۆشت دەستگیر کرا

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەو کەسەی بەنایاسایی لە شەقامی پزیشکانی هەولێر ئۆکسجینی دەفرۆشت لەلایەن پۆلیسی شارەوانی هەولێرەوە دەستگیر کرا .

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕای گەیاند، دوای ئەوەی چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوونەوە کەتییاندا کەسێک بەنایاسایی بوتڵی ئۆکسجینی دەفرۆشت، بەفەرمانی قائیمقامی هەولێر، پۆلیسی شارەوانی دەستی بە بەدواداچوون کرد و ئەو کەسە دەستگیرکرا کە بەنایاسایی بۆتڵی ئۆکسجینی دەفرۆشت، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و ئۆکسجینەکەشدا گیراوە، گووتیشی ”تۆمەتبارەکە ڕەوانەی دادگا دەکرێت بۆ لێپێچینەوە“.

Back to top button