ئەو خۆراکانەی مێشک کە یادەوری و سەرنج باشتردەکەن

توێژینەوە و لێکۆڵینەوە زانستییەکان سەلماندوویانە کە هەندێک خۆراک هەن رەنگە یارمەتیدەر بن بۆ باشترکردنی بیرەوەری و سەرنج، چونکە پێکهاتەی خۆراکی گرنگیان تێدایە بۆ مێشک.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا”، زانیاری لەسەر گرنگترین خۆراکەکانی مێشک بڵاوکردووەتەوە بۆ باشترکردنی یادەوەری و سەرنج، بەم جۆرە:

برۆکلی:

برۆکلی مادەی خۆراکی سودبەخشی مێشک و دژە ئۆکسانی تێدایە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K و لوتین و ترشی فۆلیک و بێتا کارۆتین، رەنگە یارمەتیدەر بێت لە بەرزکردنەوەی توانا هزرییەکان.

کەلەرم:

لە نێو ئەو سەوزانەی کە یارمەتی تەندروستی دەمارەکانت دەدەن، ماددەی بیتا کارۆتینی تێدایە کە دژە ئۆکسانە و بۆ مێشک بەسوودە.

سپێناغ:

رووەکێکی تری سەوز کە ناسراوە بە وەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی گشتی هەیە، لەنێویاندا مێشک.

چەوەندەر:

چەوەندەر پشتگیری لە تەندروستی مێشک دەکات چونکە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە و یارمەتی دەرهێنانی ژەهرەکان دەدات لە خوێندا.

کەرەوز:

پێدەچێت کەرەوز هەوکردن لە مێشکدا کەم بکاتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی لوتیۆلین.

کولەکە:

کولەکە دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراکی. دژە ئۆکسانە و ترشە ئەمینیەکان و ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ لەخۆدەگرێت کە یارمەتی پاراستنی مێشک دەدەن.

هێلکە:

هێلکە سەرچاوەیەکی نایابی کۆلینە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و بەرەوپێشبردنی کارکردنی تەندروستی مێشک.

ماسی سەلەمۆن:

سەلەمون دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا ٣، ترشێکی چەورییە و دەتوانێت یارمەتی تەندروستی مێشک بدات.

توو:

توو رێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە کە جەستە دەپارێزێت، لەنێویاندا مێشک تیشکە ژەهراوییەکان دەپارێزێت.

ئەڤۆکادۆ:

ئەڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی B، دەوترێت پاڵپشتی تەندروستی مێشک دەکات.

سێو:

سێو لە میوە سودبەخشەکانە بۆ مێشک. دژە ئۆکسانێکیان تێدایە کە پێی دەوترێت کوێرسیتین، کە بەپێی توێژینەوەکان دەوترێت لەناوچوونی خانەکان و هەوکردنی خانە دەمارییەکان کەمدەکاتەوە.

پرتەقاڵ:

پرتەقاڵ ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی مێشک دەدات لە پیربوون.

چەرەسات:

چەرەسات وەک بادەم تەندروستی مێشک بەرەوپێش دەبات. L-carnitine و riboflavin لەخۆدەگرێت کە یارمەتی گەشەی خانەکانی مێشک دەدەن.

گوێز:

گوێز باشترین خۆراکی مێشکە کە دەوڵەمەندە بە DHA کە جۆرێکە لە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ کە تەندروستی مێشکی کۆرپە و پێگەیشتووان دەپارێزێت.

دانەوێڵەی تەواو:

لە ریشاڵەوە تا ڤیتامینەکانی B تا ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی تر، دانەوێڵەی تەواو هەمووی تێدایە، هەر لەبەر ئەمەشە یەکێک لە باشترین خۆراکەکان دروست دەکەن بۆ زیادکردنی بۆ خواردنەکانت.

شوکولاتەی تاڵ:

توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو فلاڤانۆلانەی کاکاو کە لە شوکولاتەی تاڵدا هەیە، دەتوانێت رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک لە گەنجانی پێگەیشتوودا باشتر بکات، بەمەش یادەوەری و سەرنج باشتر دەکات.

زەردەچەوە:

دەوترێت کورکومینی ناو زەردەچەوە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانی هەیە، ئەمەش یارمەتی تەندروستی گشتی دەدات بە مێشکیشەوە.

Back to top button