ئەو كەسانەی بەردەوام هەست بە دڵخۆشی دەكەن رۆژانە كۆمەڵێك وشە و دەستەواژە هەیە كە ئەگەر بە زمانیش نەیڵێن لە مێشكی خۆیان دەیڵێنەوە و ئەمەش یارمەتی مانەوەیان دەدات بە دڵخۆشی.

1. ئەمڕۆ رۆژێكی مەزن دەبێت
لە سەرەتای رۆژەكەت خۆت بڕیار دەدەیت تەواوی رۆژەكە چۆن بیت، ئەگەر لە سەرەتاوە پێشبینی شتی باش بكەیت، ئەوا باش رودەدات.

2. جارێكی دیكە هەوڵ دەدەمەوە
ئەم كەسانەی دڵخۆشن بە شكستێك و دوان ناوەستن، بەڵكو چەند جارێك هەوڵدەدەنەوە و سورن لەسەر ئامانجەكەیان، ئەمەش دڵخۆشیان دەكات.

3. من باشم
بێگومان ژیان دادپەروەر نییە و هەمو شتێك بە باشی ناڕوات، بەڵام كاتێك رێگە نادەیت كاریگەری نەرێنیت لەسەر دروستبكات، هەستی ئەرێنیت پێدەبەخشێت.

4. سوپاس
هیچ شتێك لەوە جوانتر نییە سوپاس و پێزانینت هەبێت لەبەرامبەر كارە باشەكان، تەنانەت ئەگەر ئەو رۆژە خۆت كاری باشت كردبو، سوپاسی خۆت بكە.

5. لە كاتە ناخۆشەكان بەهێزترم
رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی رۆژێكی ناخۆشت هەبێت، بەڵام تۆ بەهێزتر بە و پێی مەڕوخێ، ئەمە سورت دەكات لەسەر ئامانجەكانت.

Back to top button