ئەو هۆكارانەی پەستانی خوێن (زەخت) بەرز دەكەنەوە

بەرزی پەستانی خوێن یەكێكە لە هۆكارە مەترسیدارەكانی نەخۆشی دڵ، لە قۆناغەكانی سەرەتادا رەنگە نیشانەیەكی زۆر دەرنەكەوێت، هەربۆیە زۆركات بە بكوژیی بێدەنگ دەناسرێت، هەندێك هۆكار هەیە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر پەستانی خوێن دادەنێن و بەرپرسن لە بەرزكردنەوەی،  ماڵپەڕی OnlyMyHealth ئەو هۆكارانەی بڵاوكردوەتەوە. 1. فشاری دەرونی كاتێك فشاری دەرونی بەرز دەبێتەوە، جەستەت هۆڕمۆنی ئەدریناڵین و كۆرتیزۆل بەرز دەكاتەوە، ئەمەش وادەكات لێدان دڵ خێرابێت و پەسانی خوێن بەرزبێتەوە، ئاساییە هەندێك كات توشی فشاری دەرونی ببیت، بەڵام بە بەردەوامی مەترسی هەیە. 2. كافایین لێدانی دڵ خێرا دەكات و پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە، ئەمەش لەو كەسانە خراپتر دەبێت كە هەستیارییان بە كافایین هەیە و رێژەیەكی زۆریشی لێدەخۆن. 3. دەرمان هەندێك جۆری دەرمان هەیە كە زەخت بەرز دەكەنەوە، وەكو هەندێك جۆری دەرمانی دژە هەوكردن یان دژە خەمۆكی. 4. جگەرەكێشان مەترسیدارە بۆ دڵ، چونكە دەمارەكانی خوێن تەسك دەكاتەوە و فشاری خوێن بەرزدەبێتەوە، ئەم كاریگەرییە كاتییە ئەگەر تەنها یەك دو جار جگەرەبكێشیت، بەڵام ئەگەر بە بەردەوامی جگەرەبكێشیت، توشی زەخت دەبیت. 5. هەندێك جۆری خواردن ئەو خۆراكانەی رێژەیەكی زۆر لە سۆدیۆمی تێدایە سوێرن مەتسیدارن بۆ زەخت، وەكو خواردنی خێرا.

Back to top button