ئەو هێزەی عێراق کە چووەتە شنگال داوای لە پەکەکە کردوە ناوچەکە چۆڵ بکات

((خۆر))-

ئەو دوو لیوایەی حکوومەتی عێراق کە چووەتە شنگال داوای لە پەکەکە کردوە بە زووترین کات شنگال چۆڵ بکات.

لای خۆشیانەوە، مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی شنگال رایگەیاندووە: “په‌كه‌كه‌ بۆته‌ رێگر له‌ پێكه‌وه‌ ژیان بۆ ئاوه‌دانی شنگال کە ئه‌و دۆخەش‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شنگال نییه و‌ دوێنێ په‌كه‌كه‌ چووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای سوپای عێراق و عێراقیش بریاری ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ی له‌شنگال خێراتر كردووه”.

گوتیشی: “کاتێک قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هاته‌ هه‌ولێر سوور بووه‌ له‌سه‌ر به‌جێهێشتنی هێزه‌ نایاساییەکان له‌ شنگال و ئه‌گه‌ر عێراقیش بیه‌وێت هیچ هێزێك له‌ شه‌نگال نامێنێت”.

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، کە په‌كه‌كه‌ به‌رهه‌می سۆزی شنگالییه‌كان ده‌كات و خۆپیشاندانان كردووه‌ و بردویه‌نه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاكانی سوپای عێراق له‌وێ پێكدادان روویداوە.

مه‌حما خه‌لیل ئاماژەشی بەوەدا، کە په‌كه‌كه‌ لە باره‌گای سه‌ره‌كی شنگال‌ خه‌ڵكی له‌ قه‌ندیل و رۆژئاوای كوردستان هێناوه‌ و ئەوێیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بازگه‌، ئه‌گه‌ر حکوومەتی عێراق بودجه‌كه‌یان ببڕێت له‌ چوارچێوه‌ی حه‌شد ئه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ ناتوانن له‌بەرامبه‌ر سوپای عێراق شه‌ڕ بكه‌ن.

Back to top button