ئەو ٢٤ کەسەی لە فرۆکەخانەی سلێمانی دەستگیرکراون یەکیان ئاکۆی برای لاهورە!

ئەو ٢٤ کەسەی لە فرۆکەخانەی سلێمانی دەستگیرکراون یەکیان ئاکۆی برای لاهورە!

دەیان قالبی زێڕو پارەیەکی زۆری پێبووە

دوێنێ لە راگەیەنراوێکدا فڕۆکەخانەى سلێمانى دەستگیرکردنى (٢٤) کەسى راگەیاند کە هەوڵیانداوە بەبێ بەڵگەى فەرمى گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن، زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن یەکێک لە دەستگیرکراوان ئاکۆی برای لاهور جەنگی بووە کە پاسپۆرت و ناوەکەی کە رەگەزنامەی بریتانیە حجزی سەفەری لەسەرەو بە هەر ٢٢ کەسەکە کە کەسانی سەر بە لاهور بوون بە سەرۆکایەتی ئاکۆی برای دەیان قالبی زێڕ و پارە و دۆلاریان پێبووە و دەستی بە سەردا گیراوە.

زانیاریەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە لاهور دڵنیایە لەوەی دوای هەڵبژاردن بافڵ لێی خۆش نابێت و هەوڵیداوە لەم کاتەی هەڵبژاردن کە یەکێتی و بافڵ مەشغوڵن بەشێک لەو سەروەت و سامانەی بە دزی و گەندەڵی و فرۆشتنی تلیاک کۆیکردوەتەوە لەگەڵ ئاکۆی برای رەوانەی دەرەوە بکات.

Back to top button