ئەو پێنج پەرلەمانتارەی یەکێتی بە بەهای نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلار بەرتیلیان وەرگرتووە

پێنج پەرلەمانتاری یەکێتی تێوە گلاون بەگەندەڵی و دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ سەرمایەدارو وەبەرھێنەکان، کە بەپێی زانیاریەکان هەریەکەیان ٨-١٠ ملیۆن دۆلاریان لەو ڕێگەیەوە دەستکەوتووە.

هەیەک لە (ھاورێ مەلا ستار، سەرکۆ ئازاد کلالی، لوقمان وەرتی، کاروان گەزنەی، سەلمە فاتیح) هەریەکەیان بەهۆی دەستتێکەڵکردن لەگەڵ سەرمایەدار و خاوەن پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و چاوپۆشیکردن لە گەندەڵی ئێستا خاوەنی ملیۆنان دۆلارن، بەڵام کاروان گەزنەیی لای کەسێکی نزیکی خۆی قسەی کردوە کە ئەو پارانە هەمووی بۆخۆیان نەبووە و بەشێکیان رادەست بە دارایی یەکێتی لای لاهور تلیاکچی کردوە.

Back to top button