ئەو کارەبایەی عێراق لە هەرێمی کوردستانی دەکرێت لە بەشی کارەبای ناوخۆ کەمنابێتەوە

هۆشیار عەلی _خۆر

بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا دەڵێتئەو كارەبایەی عیراق لە هەرێمی كوردستان دەیكڕێ لە بەشەكارەبای نیشتمانی كەم ناكاتەوە”.

دیار بابان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئەوەی خستووەتە ڕوو ئەو كارەبایەیحكومەتی عیراق لە هەرێمی كوردستان دەیكڕێت، لە كەرتی تایبەت دەكڕدرێت و لە بەشە كارەبای نیشتمانیهەرێمی كوردستان كەم نابێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی حكومەتی عیراق ڕایگەیاند كەمیی كارەبا لە ڕێگەی كڕینیكارەبا لە هەرێمی كوردستان و چەند وڵاتێكی ئیقلیمی پڕ دەكاتەوە.

ئاشكراشیكردوە، ئەو 450 مێگاواتەی باسی لێوە دەكرێت، حكومەتی عیراق لە كەرتی تایبەت دەیكڕێت، ژمارەیەكیەكەی كارەبا هەن وەستاون و كار ناكەن، بەغدا پارە دەدات بۆ سوتەمەنی ئەو یەكانە و بەكاردەخرێن.

ڕوونیشیكردەوە، حكومەتی عیراق لەگەڵ وەبەرهێنەرەكان ڕێككەوتن دەكات، ئەوان دەبنە خاوەن كارەبا، چونكەئێستا هەرێمی كوردستان سوتەمەنی پێویستی بۆ بەكارخستنی ئەو یەكانە لەبەر دەستدا نییە، بۆیە ئەوە بەوشێوەیە نییە كە كارەبای نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان ببڕدرێت و بدرێتە عیراق.

ڕوونیشیكردەوە، بەرهەمی كارەبای هەرێمی كوردستان ئێستا زیاتر لە 3 هەزار و 150 مێگاواتە، ئەو كارەبایەوەكو خۆی دەمێنێتەوە، ئێمە كارەبامان بۆ فرۆشتن نییە.

Back to top button