ئەو کچەی داوای هاوسەرگیریی لە پوتین کردبوو چی بەسەرهات؟

یولیا شیلۆڤا ئەو کچەیە کە ساڵی ڕابردوو لەکاتی سەردانەکەی فلادیمێر پوتین داوای هاوسەرگیریی لێکرد بوو، لە ئێستادا ئاشکرایدەکات لەدوای ئەو داواکارییەوە چی بەسەرهاتووە. یولیا شیلۆڤا لە شاری ئیڤانۆڤۆ لە ڕوسیا ساڵی رابردوو سەرۆکی روسیا لە یەکێک لە گەشتەکانی بۆ شوێنە جیاوازەکانی وڵاتەکەی، ئەو کچەی بینیوە کە داوای هاوسەرگیریی لێکردبوو، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕوسیا وەن ڕایگەیاندووە لەو کاتەوە سەرسامکەرانی زۆربوون، بەڵام کەسیان نەیانتوانیوە دڵی بەدەستبهێنن، لەهەمان کاتدا هێشتا پوتین وەڵامی نەداوەتەوە. دەربارەی کەسایەتی پوتین وتوویەتی " پوتین کەسایەتییەکی پتەو و ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە، هەر بۆیە سەرسامی بووم". ساڵی ڕابردوو فلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە درێژەی گەشتەکەی بۆ ئیڤانۆڤۆ سەردانی چەند شوێنێکی تریش دەکات، لە یەکێکیاندا ئەو کچە وێنەیەکی خۆی دەدات بە پوتین کە لە پشتەکەی ژمارە مۆبایلەکەی و ناونیشانی نیشتەجێبوونی تێدا نوسراوە، لەهەمان کاتدا داوای لە سەرۆکی ڕوسیا کردووە هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکات.

Back to top button