ئەگەر ئەم نیشانانەی تێدایە كەواتە كەسێكی هەڵەت هەڵبژاردوە بۆ ژیانت

ئەگەر ئەم نیشانانەی تێدایە كەواتە كەسێكی هەڵەت هەڵبژاردوە بۆ ژیانت

ەموان لە ژیاندا هەڵبژاردنی هەڵە دەكەن، بەڵام سەختترینیان ئەوەیە كەسێكی هەڵە هەڵبژیریت، هەربۆیە گرنگە پێش ئەوەی كەسێك بۆ ژیانت دیاریبكەیت دڵنیابیتەوە لەوەی كەسێكی راستت هەڵبژاردوە، ئەمەش دەكرێت لە رەفتارەكانیدا رەنگ بداتەوە.

ماڵپەڕی lifehacks چەند نیشانەیەكی بڵاوكردوەتەوە، ئەگەر لە بەرامبەرەكەتدا بەدیتكرد، كەواتە كەسێكی هەڵەت هەڵبژاردوە.

1. پێیوایە دەبێت شێواز و ستایلی و رەفتارت بگۆڕیت، تۆی وەكو خۆت خۆشناوێت.

2. پێی وایە خۆی لە ناوەڕاستی جیهاندایە و خۆی لە هەموان بە باشتر و بەرزتر دەبینێت.

3. هەرگیز حەز بە بینینی هاوڕێكانت و خێزانەكەت ناكات، بە دەگمەن سەردانیان دەكات و دەیەوێت لێیان دوربێت.

4. هەرگیز گوێت بۆ ناگرێت، چانسی ئەوەت پێنادات رای خۆت بڵێیت، هەمیشە ئەوە دەكات كە بە تەنها خۆی دەیەوێت.

5. هەمیشە دەیەوێت تۆ بەسەریدا هەڵبدەیت و ستایشی بكەیت، بەڵام ئەو هەمیشە تۆ پشتگوێ دەخات.

Back to top button