ئەگەر هەستت بەم سێ نیشانەیە كرد زوو سەردانی پزیشك بكە

پسپۆڕانی بواری دەرونی سێ نیشانەیان ئاشكرا كردوە كە ئاماژەن بۆ خەمۆكی ڕاستەقینە، ڕێنمووی ئەو كەسانەش دەكەن گە ئەم گرفتەیان هەیە هەركات هەستیان بەم سێ نیشانەیە كرد ئەوە زوو سەردانی پزیشك بكەن.

1- تێكچوونی خەو و خواردن:

ئەگەر لە پڕێكدا لە خەو خەبەرت دەبێتەوە لە نیوەی شەودا بۆ ئەوەی بچیتە تەوالێت و بەردەوام هەست بە دڵەڕاوكێ دەكەیت ئەوە مانای وایە نیشانە سەرەتاییەكانی توشبوون بە خەمۆكی لە تۆدا دەركەوتوە.

2- تێكچوونی مەزاج لە پڕ:

ئەگەر بەردەوام هەست دەكەیت ڕۆژانە مەزاجت تێكدەچێت ئەوە پێویستە ئەم حاڵەتە بە شێوەیەكی بابەتی وەربگریت و زۆر ئاگاداربە ئەگەر لە وەرزە جیاوازەكان هەست بە گۆڕانی مەزاجت دەكەیت ئەوە پێویستە سەردانی پسپۆڕی دەرونی بكەیت.

3-چێژ نەبینین لە هیچ شتێك:

ئەگەر پێشتر چێژت لە چەند شتێك وەرگرتوە و ئێستا هەست بە هیچ چێژێك ناكەیت ئەوە %100 توشی خەمۆكی بویت .

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای كردوە لە ئێستادا زیاتر لە 300 ملیۆن كەس گرفتی خەمۆكی ڕاستەقینەیان هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا و پێویستە هاوشێوەی نەخۆشیەكانی دیكە چارەسەری بۆ وەربگیرێت ئەگەر نا هۆكاری سەرەكی توشبوونە بە تەواوی نەخۆشیە جەستەییەكانی دیكە و ئەگەری جەڵتەی دڵ و مردن زیاد دەكات.

Back to top button