ئەڵمانیا هێز دەنێرێتە لیبیا و گرژیەکان قوڵتر دەبنەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەمەستی جێبەجێکردنی بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ناردنی چەک بۆ لیبیا، ئەڵمانیا کەشتیەکی جەنگی دەنێرێتە ئاوەکانی ئەو وڵاتە.

وڵاتی ئەڵمانیا کەشتیەکی جەنگی بەناوی ( hamburg ) بە ( ٢٥٠ ) سەربازەوە ڕەوانەی ئاوەکانی لیبیا دەکات بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ناردنی چەک بۆ ناوخۆی لیبیا ، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە ڕێگری کردن لە چوونە ژورەوەی چەک بۆ ناوخۆی لیبیا بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوەخۆ و گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە .

چاودێرانی سیاسەتی نێودەوڵەتی پێیان وایە ئەمە یەکەم هەنگاوی کردارەکی ئەڵمانیایە دژ بە تورکیا لەسەر بابەتی جەنگی ناوخۆی لیبیا دەگرێتە بەر پێشبینیش دەکەن دۆخەکە خراپتر بێت چونکە تورکیا لە چەند شوێنێک هەڕەشەی لەسەرە و بەپێچەوانەوەش خۆیشی هەڕەشەیە بۆ ئەو شوێنانە.

Back to top button