بارانی بەخوڕ دەبارێت و لافاوی مێژوویی دروست دەبێت

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی لافاو دەڵێت:” لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەگەری دروستبوونی لافاوی مێژوویی هەیە”.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ماوەی هەفتەیەکە بارانبارین ناوبەناو بەردەوامە و ئەگەر هەیە تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیه لە ناوچەکانی ناوەڕاست و بە زۆریش ناوچەکانی خۆرئاوا بارانی بەخوڕ ببارێت و لافاوی مێژوویی دروست ببێت بەتایبەت ڕۆژی دوشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە.

دەشڵێت:” بە پشتبەستن بە گۆڕانکارییەکانی ڕەگەزەکانی کەش و هەوا، دیاردەی ئەلنینۆی بەهێز، تێکچوونی کەش و سروشتی زەوی، نیشانەکانی وەرزی باران بارینی ئەمساڵ، لە چەند ڕۆژێکی کۆتایی مانگی ١٠ و بە زۆری و بەتایبەت مانگەکانی ( ١١ و ١٢) ئەگەری چەند حاڵەتێکی لافاو هەیە ( کە هەندێکیان ئەگەر هەیە بەهێزبن ) لە هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دەوروبەری و نیمچە دورگەی عەرەب، هەروەها ئەگەرێکی زۆریش هەیە لە مانگەکانی ( وەرزی بەهاری ٢٠٢٤) چەند جارێك لافاو ئەو ناوچانه بگرێتەوە کە پێشتر باسکراون.

راشیگەیاند:”پێویستە هەر لە ئێستاوه ئامادەکاری جدی و باش بکرێت بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە پێشتر ڕێڕەوی چەم و ڕووبارەکان یان دۆڵەکان بوون و ئێستا کراون بە ناوچەی نیشتەجێبوون بۆ ڕێگرتن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو”.

Back to top button