باشترین سه‌نته‌ری ئۆتیزم له‌ هه‌موو عێراق له‌ شاری هه‌ولێره‌

ئێستا باشترین سەنتەری ئۆتیزم لە هەموو عێراق و ناوچەکە له‌ شاری هه‌ولێره‌ ئه‌ویش سه‌نته‌ری ئیماڕاتییه‌ كه‌ ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت.

لەم سەنتەرەدا چاودێری و راهێنان و شیاندنەوە بۆ ئەو منداڵانە دەکرێت کە شەبەنگی ئۆتیزمیان هەیە.

سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم لە هەولێر، لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2021 بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دامەزراوە، مۆڵەتی کارکردنی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، هەروەها بڕی هەشت سەد و چل و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و نەوەد و هەشت هەزار دیناری عێراقی لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەکۆ پاڵپشتی دارایی بۆ ئەم سەنتەرە دابین کراوە.

لەلایەن مانگی سووری ئیماراتییەوە باڵەخانەیەک بۆ ئەم سەنتەرە دابینکراوە و هەوڵ دەدرێت لە داهاتوودا ببێتە سەنتەرێکی خۆبەڕێوەبەر.

ئێستاش بە باشترین سەنتەری ئۆتیزم لە هەموو عێراق و ناوچەکە دادەندرێت.

سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم لە ساڵی (2022) نزیكەی 100 منداڵی ئۆتیزمی لە خۆی گرتووە، كە ژمارەیەكیان تێكەڵ بە قوتابخانەی ئاسایی کراونەتەوە.

ئەمساڵیش سەنتەرەکە بە دوو شیفتی جیاواز راهێنان بە 87 منداڵ دەکات، كە شیفتی بەیانیان 46 منداڵی (بێ بەرامبەر) و شیفتی ئێواران 27 منداڵن و بە نیمچە تایبەت و بەرامبەر بڕە پارەیەکی گونجاو راهێنانیان پێ دەكرێت.

نزیكەی 50 مامۆستا و راهێنەر لە سەنتەرەکە کار دەکەن و لەسەر سیستمی “ABA” مەشقیان پێ كراوە، كە نوێترین شێوازی زانستییە بۆ شیكردنەوەی رەفتاری پراكتیكی و پڕۆگرامێكی جیهانییە بۆ پەروەردەكردنی منداڵانی ئۆتیزم.

تیمێکی پزیشکی پسپۆری جیاوازەکانی وەکو پسپۆری کۆمەڵەی دەمار، پسپۆڕی پێست، پسپۆڕی ددان و پسپۆڕی دەروونی، لە نزیکەوە منداڵانی سەنتەرەکە دەبینن و چاودێرییان دەکەن.

ژمارەیەكی ئەو منداڵانەش دوای ئەنجامدانی راهێنانەکانیان و شیاندنەوەیان، لە قوتابخانەی ئاسایی وەردەگیرێن و تێكەڵ بە قوتابییانی دیكە دەكرێنەوە.

لەم سێ ساڵەی تەمەنی سەنتەرەکە، توانراوە 30 منداڵی شەبەنگی ئۆتیزم بگەڕێنرێنەوە ناو خوێندنی ئاسایی کە خولی سێیەم ژمارەیان 17 منداڵە.

ئەم منداڵانە دوای دەرچوونیان لەم سەنتەرە، ئاراستەی قوتابخانەکان كران و وەك ھەر قوتابییەکی ئاسایی درێژە بە خوێندن و فێربوون دەدەن و بەرەو جێبەجێکردنی خەونەکانیان هەنگاو دەنێن.

Back to top button