بافڵ تاڵەبانی بۆ دوورخستنەوەی کاندیدەکانی سەر بە لاهور بەنیازی چیە؟

بافڵ تاڵەبانی پرسی بە چەند کەسێکی شارەزا لە هەڵبژاردن و یاساکانی هەڵبژادن کردوە کە رێگەیەکی یاسایی بۆ بدۆزنەوە بۆ دوورخستنەوەی تەواوی ئەو کاندیدانەی کە لاهور تلیاکچی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دایناون.

بەپێی زانیاریە تایبەتەکان ئێستا پارێزەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە گفتووگۆدان بۆ ئەو پرسە و بافڵ تاڵەبانی دەیەوێ تەواوی کاندیدەکانی سەر بە لاهور تلیاکچی بە کەسانی دیکە بگۆڕێت.

Back to top button