بانكی ناوەندی پێشنیاری ئاراستەی سودانی كردوە

راوێژكارێكی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: بەپێی پێشنیارەكانی بانكی ناوەندی عیراق نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا نزمدەكەنەوە.
زیا ناسری راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، نرخی دۆلار دادەبەزێت بەپێی ئەو پێشنیارانەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پێشكەشیان كراوە، پێشتریش سەرچاوەیەك رایگەیاندبو كە بانكی ناوەندی عیراق لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلارەوە چەند پێشنیارێكی نوێی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی كردوە.
لە ئێستادا بانكی ناوەندی هەوڵی دابەزاندن و جێگیركردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی دەدات بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر بەهای دینار دروست نەبێت.

Back to top button