باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر كرایه‌وه‌

سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ، لەگەڵ بەڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێرمان کردەوە.

سەردانی یەکەیەکە هۆبە و بەشەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ناوبراومان کردوو و لەنزیکەوە لەچۆنیەتی ڕێرەوی ڕایکردن و جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییانمان کۆڵییەوە، بەپێی ئەو سیستەم و دابەشکارییەی لەکارەکان کراوە لەهەردوو بەڕێوەبەرایەتی  كاریگه‌ریی زۆر له‌سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییەکان هەیە و له‌كاتێكی كورت و گونجاودا مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان ڕێزلێگیراوانه‌ ڕاییدەکرێت، ئەوەش ده‌ستكه‌وتێكی تری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاسانكاریى زۆر لە رایکردن و جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەکرێ و بە شێوازێکی سەردەمیانە و كواڵیتی بەرز خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌شیان دەكرێت.

Back to top button