باڵوێزی ئێران لە عێڕاق ھەڵگرتنی ڤیزا دەروازە سنوریەکان ناگرێتەوە

باڵوێزی ئێران لە عێڕاق دەربارەی ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان عێڕاق و ئێران ڕایگەیاند کە ھەڵگرتنی ڤیزا تەنھا ھێڵی ئاسمان دەگرێتەوە.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی ئیرنای رایگەیاند “هەڵگرتنی ڤیزا لەگەڵ عێراق لەئێستادا تەنها لەسەر گەشتی ئاسمانی دەگرێتەوە”.

زیاتر گوتیشی “رێککەوتنی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ھەردوو وڵاتی ئێران و عێڕاق گەشتی وشکانیش دەگرێتەوە بەڵام ئەم بڕیارە دوای کۆتایهاتنی کۆرۆنا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

مەسجدی ئاماژەی بەوەشدا “ئەم بڕیارە دوای   ئەو کۆبوونەوانە ھات کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجامیدا، تێیدا بڕیاریان لەوە داوە، کە ئەو گەشتیارە ئێرانییانەی لەرێگەی ئاسمانییەوە گەشتی عێراق دەکەن پێویستییان بە وەرگرتنی ڤیزا نابێت”.

دوێنێ یەکشەممە، دوابەدوای ئەو کۆنفرانسە رۆژنامەنوسیەی ھاوبەشی نێوان مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، رەئیسی رایانگەیاند، لەمەودوا گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی پێویستییان بە ڤیزانابێت بۆ گەشت کردن لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.

Back to top button