باڵی لاهور جەنگی هێرش دەکەنە سەر بەتەمەنەکانی یەکێتی

هۆشیار عەلی – خۆر
باڵی لاهور جەنگی هێرش دەکەنە سەر بەتەمەنەکانی یەکێتی و پێیان دەڵێن کۆنگرەمان بۆ ئەوە کردوە ئێوە قسە نەکەن.
لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی زانا عەبدولڕەحمان پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی سەر بە لاهور جەنگی پۆستێکی کردوە بە ئاشکرا نووسیوویەتی کۆنگرەیان بۆ ئەوە کردوە کە سەعدی پیرە قسە نەکات.
بەڵام سەعدی پیرە لە کۆمێنتدا بۆی نوسیوە ”من قەت بەرژەوەندیم لە شەڕو گرژیدا نەبووە کێشەی هاووڵاتیانیش بە شەڕو ناکۆکی چارەسەر ناکرێت مەگەر ……..“
جێی باسە ناکۆکیەکانی ناوخۆی یەکێتی تا دێت بەهۆی خۆسەپاندنی لاهور جەنگیەوە پەرە دەسێنێت و ئەگەری لێکترازانی هەیە

Back to top button