برووس ویڵس تووشی نەخۆشییەکی مەترسیداربووە

خێزانی ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیوود برووس ویڵیس ئاشکرای کردووە کە هونەرمەندەکە تووشی جۆرێکی دەگمەنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی بی بی سی بەریتانی، خێزانەکەی بروس ویلز ئاشکرایکردووە، ئەو نەخۆشییە تووشی بووە پێی دەوترێت frontotemporal کە جۆرێکی باوی  لەبیرچوونەوەیە لەو کەسانەدا روودەدات خوار تەمەنی ٦٠ ساڵن، تا ئێستاش چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە، خێزانەکەشی هیوایان وایە لە داهاتوودا چارەسەری بۆ بدزۆرێتەوە.

واڵتەر برووس ویلیس، لە دایکبووی ١٩ی ئازاری ساڵی ١٩٥٥. ئەکتەرێکی ئەمریکاییە و لە وڵاتی ئاڵمانیا لە دایکبووە، بەرھەمھێنەر و گۆرانیبێژە. پیشەکەی دەستی پێکرد لە ١٩٨٠کان کاتێک بەشداری کرد زنجیرەی تەلەفیزیۆنی (Moonlighting) لە ساڵانی ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٩. زیاتر ناسرا لە زنجیرە فیلمەکانی (Die Hard) بە ڕۆڵی (جۆن مککلاین –John McClane-). کە زۆر سەرکەوتوو بوو.لە ٣٠ ئازاری ٢٠٢٢ خێزانەکەی ڕایانگەیاند برووس توشی نەخۆشی نۆبەی قسەکردن بووە ، بەو ھۆیەوە توانای قسەکردنی نەماوە لەکاری ھونەری دوردەکەوێتەوە.

Back to top button