بزانه‌ كه‌شوهه‌وای مانگی داهاتوو چۆن ده‌بێت و كه‌ی باران ده‌بارێت

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ مانگی داهاتوو ڕاگه‌یاند و هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژانه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێ تێیاندا باران ببارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینییەکان بە تێکرا بۆ مانگی داھاتووی ئه‌یلوول پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان نزیک تێکراییەکانی دەبێت، به‌ڵام لە ناوچەکانی عێراق لە سەرووی تێکراییەکانی دەبێت .

ڕاشیگه‌یاند: 10 رۆژی سەرەتای مانگی داهاتوو بە گشتی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و بە تایبەت لە سبەی هه‌ینییه‌وه‌ كه‌ لە سەرجەم ناوچەکان بەرێژەی 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشه‌م بەرز دەبێتەوە، واته‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تا رۆژی 10ی مانگی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما رۆژانە بەڕێژەیه‌كی کەم بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاراس جه‌بار هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دواتر لە دوای 10ی مانگەوە ئەگەری گۆڕانکاری و نزمبوونەوەی پله‌كانی گه‌رما ھەیە .

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی سەبارەت بە بارانبارین ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بە گشتی ئەگەری دووبارەبوونەوەی حاڵەتی ھاوشێوەی دوو رۆژی ڕابردوو و بارانبارین ھەیە، بەتایبەتیش لەنێوان 10 بۆ 14 و هه‌روه‌ها کۆتایی مانگ.

Back to top button