بزانە سۆران عومەر دوای خانەنشینبوون بەنیازی چیە؟

((خۆر))- تایبەت

سۆران عومەر لە کاتی پەرلەمانتاری و هەڵبژاردنەکان دەیووت “خانەنشینیم ناوێ” ئێستا شەو رۆژی لە دوای خانەنشینبوونیەتی !

سۆران عومەر لە ڕێگەی سەرکردەی حزبێکەوە بەڵێنی داوە ئەگەر کار ئاسانی بۆ بکرێت بۆ خانەنشینبوونی ئەوە بەهیچ شێوەیەک قسەی خراپ لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، بۆ هەتایە دەڕواتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بێدەنگ دەبێت، وتوویەتی “ئیقامەی وڵاتێکی ئەوروپیم هەیە.

بەپێى زانیارییان کە سەرچاوەیەکى ئاگادارى پەرلەمانى کوردستانەوە  خراونەتە ڕوو (10ى ئادارى 2021)، دواى دەرکردنی لە پەرلەمانی کوردستان بەهۆی تۆمەت و درۆکانیەوە، سۆران عومەر  داواى خانەنشینى خۆی ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە کاتی پەرلەمانتاری و هەڵبژاردنەکان دەیووت “خانەنشینیم ناوێ”.

بەپێی زانیاریەکان، وەڵامى دەزگاکە بۆ پەرلەمان ئەوە بووە کە سۆران عومەر بەهۆى خزمەت و تەمەنەوە شایستەى خانەنشینى نییە، چونکە یاساى خانەنشینى 45 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەتى کردووەتە مەرج بۆ بڕینەوەى موچەى خانەنشینى.

سۆران عومەر تەمەنى (42) ساڵە و شەش ساڵ خزمەتى پەرلەمانتارى هەیە.

Back to top button