بزانە شاکیرا چۆن بە ناپاکییەکەی پیکێی زانیوە؟

ماوەیەکە، شاکیرای گۆرانیبێژ ناوی چووتە مانشێتی هەواڵە جیهاییەکانەوە، بەهۆی جیابوونەوەی لە”جیرارد پیکێی” هاوسەری پێشووی کە ناپاکی لەگەڵ کربوو، ئێستاش شاکیرا ئاشکرایکردووە کە بەهۆی جۆرێکی تایبەتی خواردنەوە زاونیویەتی ناپاکی لەگەڵ کردووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە هەواڵێکدا ئاشکرایکردووە، شاکیرا رۆژێک چووەتە دەرەوە بۆ کارکردن لەسەر گۆرانییە تازەکەی، لەکاتی گەڕانەوەدا بۆی دەرکەوتووە مرەبا دڵخوازەکەی کە مرەبای شیلک بووە خووراوە، ئەمەش سەیربووە چونکە نە پیکێی و نە منداڵەکانی حەزیان بە خواردنی نەبووە، بەڵکو لەکاتێکدا ئەم لەماڵەوە نەبووە کەسێکی دیکە لێی خواردووە.

بۆیە لەرێگەی ئەو رووداوەوە شاکیرا بە ناپاکییەکەی پیکێی زانیوە و بووتەهۆی تێکچوونی پەیوەندی نێوانیان، ئەوەش وای کرد کە شاکیرا لەڕێگەی تازەترین گۆرانییەوە هەموو رق و نائومێدییەکەی بەرامبەر هاوسەری پێشووی هەیبووە دەرببڕێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، جیابوونەوەی شاکیرا و پیکێی سەرنجی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو، رۆژنامەى پیریۆدیکۆ بڵاویکردەوە کە شاکیرا پیکێی گرتووە لەگەڵ ئافرەتێکدا.

ئەوەش ناچاریکرد بە جیا لەگەڵ دوو منداڵەکەى بە ناوەکانی میلان و ساشا بژی، پاش ٤٨ کاتژمێریش هەردوو ئەستێرەکە لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا و لە پێناو بەرژوەندی دوو منداڵەکەیان بڕیاری جیاوبوونەوەیان دا، ئاواتەخوازیش بوون رێز لە تایبەتمەندی کەسایەتی هەردووکیان بگیرێت هەموو لایەک تێگەیشتنی بۆ بابەتەکە هەبێت

ئەوەى باس کرا چیرۆکی دووانە دیارەکەی بواری گۆرانی و تۆپی پێ بوو کە خۆشەویستی نێوانیان بەهۆی ناپاکی پاش ١٢ ساڵ کۆتایی هات.

Back to top button