بزانە کام خواردن تینوێتی کەمدەکەنەوە

وەزارەتی تەندروستی سعودی رێنمایی داوە بە خواردنی مۆز لە پارشێودا چونکە هەستی تینوێتی کەمدەکاتەوە.
لە ئیفۆگرافیکێکدا کە لە هەژماریی تویتەرەکەیاندا بڵاویانکردووەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، “بۆ کەمکردنەوەی تینوێتی لە کاتی بەرۆژووبووندا دەبێت لە پارشێودا ئەو خواردنانە بخۆن کە پۆتاسیۆمیان تێدایە”.
لە دیارترینی ئەو خواردنانەش (مۆز و خورما)یە، هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە کە واز لە خواردنە سوێرەکان و ترشیات بهێنن بەتایبەت لە پارشێودا

Back to top button