بنکەیەکی سەربازی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەغدا چۆڵکرا

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بنکەیەکی سەربازی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا لەلایەن هاوپەیمانان چۆڵکرا و هێزە عێڕاقیەکان چونە شوێنیانەوە.

دوای زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانان لەعێڕاق، چەند بنکەیەکی سەربازی لە لایەن سوپای هاوپەیمانانەوە تاوەکو ئێستا چۆڵکراون، جێگری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رای گەیاندووە کە هاوپەیمانان شوێنێک لەناو بنکەی سەربازی ( بسمایە ) چۆڵکرد و ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق کردەوە.
مێجەر جەنەڕاڵ ( جیراڵد ستریکلاند ) ئەوەشی خستە ڕوو کە ” هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هەوڵی ڕێکخستەنەوەی جێگیرکردنی هێزە عێڕاقیەکان دەدات بۆ ئەمەش هەماهەنگیمان هەیە لەگەڵ حکوومەتی عێڕاق دەستپێکردوە”.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە لەم ساڵدا ئەوە حەفتەم شوێنە لەلایەن هاوپەیمانان چۆڵ دەکرێت و ڕادەستی هێزە عێڕاقیەکان دەکرێتەوە .
جێگەی باسە هەر دوێنی شانەی ئەمنی عێڕاق لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد کە چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی (بەسمایە) کراون، دوای ئەوە ئەو شوێنە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان چۆڵکراوە.
شرۆڤەکارانی ئەمنی لەسەر ئەم پرسە ڕادەگەیەنن کە حکوومەتی کازمی بێدەنگە لەبەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانان و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەم پرسە دەستگیر نەکراوە، بۆیە گوومان دەکەن حکوومەت خۆی ڕێگە بەو میلیشیا چەکدارانە بدات کردەوەی سەربازی بەناوی ( مقاومە) دژی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام بدەن.

Back to top button