بنەماڵەی نەجمەدین کەریم دەنگۆیەک رەتدەکەنەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بنەماڵەی پارێزگاری پێشووی کەرکووک چەند دەنگۆیەک ڕەتدەکەنەوە کە لە هەندێک میدیای گوماناوی بەناوی ئەو بنەماڵە بڵاو کرابوونەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بنەماڵەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کۆچکردووی کەرکووک ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکەنەوە کە باس لە دروستکردنی حیزبێک دەکەن لەلایەن ئەوانەوە،هەورەها هەوڵی چەند گرووپ و لایەنێك ڕەتدەكەنەوە لە ناوهێنانی نەجمەدین كەریم بۆ هەر بەرژەوەندییەكی تایبەت و ڕێكاری یاسایی دەگرنەبەر.
ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ماوەیەكە لێرە و لەوێ چاوپێكەوتنی میدیایی بە ناوی خزمی كۆچكردوو دكتۆر نەجمەدین كەریم یان ناو و ناوبانگی كۆچكردوو دكتۆر نەجمەدین، بۆ دروستكردنی گرووپ و حزب و رەوتی سیاسی بەكار دەهێنرێت.
هەروەها داوایەک ئاراستەی کەس و لایەنەکان کراوە و دەڵێت “”داوا لە هەموو لایەك دەكەین، پابەندی رێكاری مافدارێتی بنەماڵەی كۆچكردوو بۆ ناو و ناوبانگی دكتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناوی كۆچكردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەكار نەهێنن، هەر كەس و لایەنێك ناوبانگی دكتۆر نەجمەدین بەكاربێنێ بۆ بەرژەوەندی خۆی، رێكاری یاسایی دەگرینەبەر” لە ڕوونكردنەوەكەی بنەماڵەی نەجمەدین كەریم هاتووە.

Back to top button