به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا: پرسی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، بابه‌تێك نییه‌ “ئێمه‌ دروستمان كردبێ و ئه‌گه‌ر پێت وابێ مێدیاكانی بی بی سی و حوڕه‌ و حه‌ده‌س و ئۆرشه‌لیم پۆست و ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵ و سایته‌ هی پارتی بن

به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) له‌ نووسینكدا، وه‌ڵامی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی داوه‌ته‌وه و ڕووه‌ په‌رله‌مانتاری زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ڵێ: “پرسی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، بابه‌تێك نییه‌ “ئێمه‌ دروستمان كردبێ و ئه‌گه‌ر پێت وابێ مێدیاكانی بی بی سی و حوڕه‌ و حه‌ده‌س و ئۆرشه‌لیم پۆست و ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵ و سایته‌ هی پارتی بن”.

له‌ باره‌ی پرسی مووچه‌شه‌وه‌، به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا رووه‌ و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێ: “حزبەکەی تۆ واز لە قاچاخچێتی بهێنێ و داهاتی خاڵه‌ سنوورییەکان و داهاتی ناوخۆی زۆنی خۆتان بگەڕێننەوە، مووچە بە ته‌واوی دەدرێت و هه‌رچی شه‌قامی زۆنه‌كه‌شه‌، كه‌ هی سه‌رده‌می مه‌لیكه‌ له‌ عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكیان ده‌كاته‌وه‌”.

له‌سه‌ر پرسی سزادراوانی یاسایی بادینانیش، وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی داوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ: “ئێوه‌ خه‌مێك لە دۆسیەکەی لانە و ئامانج بابانی بخۆن، پێم وایە دۆسیەکەی مستەفا سەلیمیش لەئێستادا زیندوو بکەنەوە خراپ نابێ، به‌ڵكوو له‌سه‌ر بابه‌تی سوله‌یمانی شه‌فاعه‌تتان بۆ بكا”.

به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، سه‌رسوڕمانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی پیشان ده‌دا، كه‌ هۆشیار عه‌بدوڵڵا و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین بۆ وا سەغڵەت بوونە و بوونە بە محامی یەکێتی، “ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه‌ و مێدیا جیهانییه‌ی باسی پرسی كوشتنی قاسم سلێمانی ده‌كه‌ن، خۆ نه‌بوون به‌ پارتی”.

له‌ وه‌ڵامی كه‌ناڵی په‌یامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گۆڕاو بۆ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مێدیا جیهانییه‌كان پرسی كوشتنی قاسم سلێمانییان باس كردووه‌ و وه‌ بیری كه‌ناڵی په‌یام و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌هێنێته‌وه‌، كه‌ “ئێمه‌ كوشتنی مامۆستا عه‌بدوڵڵا قه‌سرێ له‌ بیر ناكه‌ین”.

Back to top button