بڕیاری داشکاندنی کرێ و قەرزی کارەبا ڕاگەیەنرا

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ بڕیاری داشکاندنی 15%ـی کرێی کارەبا بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی 08ـی 2023 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر داوای وەزارەتی کارەبا، ڕەزامەندی لەسەر داشکاندنی 15%ـی کرێی کارەبا بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک هاوشێوەی سلێمانی و هەڵەبجە دەربڕی.

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاماژەی بەوەش داوە کە بڕیارەکە تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ کاری پێ دەکرێت.

Back to top button