بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سۆران عومەر دەردەچێت

هۆشیار عەلیخۆر

لەلایەن دادگایی خانەقای هەولێرەوە دوای لابردنی پارێزبەندی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سۆران عومەرپەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامی پێشووی ئەنساڕولئیسلام دەردەچێت.

بەپێی یاداشتی دەستگیرکردن کە لەلایەن سەرۆکایەتی دادگایی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دەرچووە لەدادگایی لێکۆڵینەوە کە ئەمڕۆ ١٢٧ دەرکراوە، ئێستا هێزەکانی پۆلیس دەستکراوەن بۆ دەستگیرکردنی ئەوپەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی کە تۆمەتبارە بەدیارنەمانی رۆژنامەنوسێک کە دواین جار بەیەکەوە لەچێشتخانەیەکی هەولێر نانیان خواردوە، هەروەها بوونی چەند تۆمەتێکی دیکە لەسەری کە پڕوپاگەندەی ساختەیلەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوەتەوە.

Back to top button