بڕیارێکی دیکەی چاکسازی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

هۆشیار عەلیخۆر

باج دەخرێتە سەر کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكانی بوارى نەوت و گاز و پاڵاوگە نەوتییەكان، تاوەکو لە ڕێگەیەوەدادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدی بێت و پارەکە بۆ مووچەی فەرمانبەران و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستانخەرج بکرێت.

ئەم ھەنگاوەش یەكێكە لە بڕیارەكانی چاكسازی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەئامانجی بەرزكردنەوەیداھات.

دارشتنەوەی یاسای باج و لێخۆشبوونی گومرگی یەكێكە لە بڕیارەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەتیھەرێمی كوردستان، لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە بەشێكی زۆری بڕیارەكان كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە،لەبارەی دانانی باج  و لادانی بەشێكی زۆری لێخۆشبوونی گومرگیش، حكوومەت سەرجەم كۆمپانیاكانی نەوت وگازی ئاگاداركردووەتەوە کە لێخۆشبوون و چاوپۆشی ھیچ كۆمپانیایەك ناگرێتەوە.

Back to top button