بڕیارێک بۆ تاپۆکردنی زەوییە سندوقییەکان دەرچوو

قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، بڕیاردرا بە تاپۆکردنی زەوییە سندووقیەکان،بە خەمڵاندنی 10%ى نرخی زەوییەکان، تاپۆکردنى زەوییەکانیان و رێگەپێدانیان بۆئەوەی خانووەکانیان دروست بکەن.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لە پێناو كارئاسانی و هاوكارییکردنی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و نەهێڵانى گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتى زەویی سندووقی و فراوانكردنی حەرەمی گوندەکان و نۆژەنكرنەوەی ئەو خانووانەی كە بەزێدەڕۆیى دردا ستکراون، ئەمڕۆ سێشەممە 2023.8.29 ،سەبارەت بە داڕشتنى میکانیزمى جێبەجێکردنى ڕێنماییەکانى تایبەت بە چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان و خانووكردن لە حەرەمی گوندەكان و رێگەپێدان بۆ نۆژەنكردنەوەی خانووە زێدەڕۆکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا لەدیوانی پارێزگای هەولێر .

Back to top button