بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق بڕی 906 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات

بڕیارە هەفتەی داهاتو حكومەتی عێراق بڕی 906 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات بەمەبەستی دابەشكردنی موچەی مانگی (حوزەیران/6)ی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەگوێرەی رێكەوتنی هەولێر و بەغدا، حكومەتی عێراق هەفتەی داهاتو مانگانە 906 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران دەنێرێت، شاندی هەرێمی كوردستانیش داوایكردوە، بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق سەرجەم ئەو پشكەی كە لە بودجە بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە رەوانە بكرێت كە بڕەكەی 10 ترلیۆن و 867 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمابنەران و خانەنشینان و پێشمەرگە خەرجدەكرێت.

 

Back to top button