بڕی ( ١٠٠) مێگاوات لەکارەبای هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

 

لەچوار چێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە و پێشەسازی ، بڕی ( ١٠٠ ) مێگاوات کارەبای هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت.

 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت لە سبەیەوە بڕی ( ١٠٠ ) مێگاوات کارەبای هەرێمی کوردستان ،زیاد دەکات بە بەگەڕ خستنی وێستگە نوێیەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ، هەروەها ڕاشی دەگەیەنێت بە هۆکاری کارکردن ، بۆماوەیەکی دیاری کراو بەرهەم هێنانی غاز لە کێڵگەی ( کۆرمۆڵ ) کەم دەکات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کارکردن لە ڕووی تەکنیکەوە کە تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم پێی دەچێت .

 

کابینەی نۆیەم لەسەرەتای دەست بەکار بونیەوە هەوڵیداوە ژێرخانی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات و بەڵێنەکانی لەگەڵ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێنێتە جێ ، لەم بارەوەیەوە چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگی ڕاگەیاندوون کە بەشێکیان پەیوەست بونە بە کەرتی وزە و بەهێز کردنی ئەو کەرتە لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەڕووی زیاد کردنی بەرهەم هێنانی کارەبای نیشتیمانی.

Back to top button