بڵاوکردنەوەی لیستێک بەناوی کاندیدی یەکێتی ناوخۆی ئەو حزبە دەشڵەقێنێ

 

لیستێک بڵاوبووەتەوە بەناوی کاندیدانی یەکێتی لە سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ئەو لیستە ناوخۆی یەکێتی دووچاری شلەقانێکی گەورە کردوە.
بەپێی زانیاریە پشتڕاستکراوەکان، ئەو لیستە کێشەی گەورەی خستووەتەوە ناو باڵ و گروپە جیاوازەکانی یەکێتی و ئەنجوومەنی سیاسی یەکێتی لەمبارەوە هۆشداری داوەتە هاوسەرۆکانی یەکێتی ئەگەر یەکێتی بەو شێوەیە و بەبێ رێکەوتن لەسەر کاندیدەکان بڕواتە هەڵبژاردنەوە ئەوە چارەنوسێکی زۆر خراپی لە سلێمانی دەبێت.
هەریەک لە مەلا بەختیار و کۆسرەت رەسوڵ پێیانوایە هەر لە ئێستاوە لاهور جەنگی دەیەوێ کاندیدەکانی یەکێتی هەمووی پیاوی خۆی بن.

Back to top button