بۆچی بە خواردنەوەی شیر تێك دەچم؟

بەشێك لە خەڵكی كاتیك شیردەخۆنەوە تووشی هەڵاوسانی ڕیخۆڵەكان وئازار دەبن، ئەمەش حاڵەتێكە كە پێی دەوترێت ” lactose intolerance ” كە بەهۆی نەبوونی ئەنزیمێك بەناوی lactase لە ڕیخۆڵە باریكەدا دروست دەبێت، ئەویش لەو كەسانەدا كە توانای شیكردنەوەی شەكری ناو شیریان نابێت بۆ شەكرە سادەكان.

هۆكاری توشبوونم چییە بەم نەخۆشییە؟

نەخۆشییەكە چەند هۆكار و قۆناغێكی هەیە، بەشێك لە خەڵكی دەكرێت لە منداڵییەوە بەهۆكاری بۆماوەیی ڕیخۆڵەكانیان توانای دروستكردنی ئەنزیمی شیكردنەوەی شەكری شیریان نەبێت، لەهەندێك كەسدا دوای توشبوون بەنەخۆشییەكانی دیكەی ڕیخۆڵە توشی ئەم حاڵەتە دەبن لەوانەش نەخۆشی هەوكردن وهەستیاری بەگەنم، یاخود ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ریخۆڵەكان، هەروەها بەشێك لەخەڵكی دوای دابڕانیان لە خواردنەوەی شیر لەدوای تەمەنی منداڵییەوە توانای دروستكردنی ئەنزمیمەكە لە ڕێخۆڵەیاندا لە دەست دەدەن.

باوترین نیشانەكان لە كەسانی تووشبوو
هەڵئاوسانی گەدە
ناڕەحەتی ناوسك
غازات و سكچوون
دڵ تێكچوون و ڕشانەوە
گرنگترین ئەو حاڵەتانەی كە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەكە زیاد دەكەن
وەرگرتنی چارەسەری كیمایی بۆ شێرپەنجەی ڕیخۆڵەكان
ئەو منداڵانەی كە پێشوەختە لەدایكبوون
كێشەی رێخۆڵەكان و نەشتەرگەری ڕیخۆڵەكان
زیادبوونی تەمەن
نەخۆشییەكە لە وڵاتانی ئەفریقا وئاسیا وئیسپانیا، هیندۆ ئەمریكیدا بەربڵاوترە.

Back to top button