بۆچی كەیسی ئامانج بابانی داخرا؟

بەهۆی ئەگەری تێوەگلانی پۆڵاد جەنگی برای لە دۆسیەكە!، لاهور جەنگی ڕێگە بە دادگای سلێمانی نادات دۆسیەی كوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەی ھەڵبداتەوە!! لەم بارەیەوە سەفین گەردی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، پێشتر لێژنەیەكی پەرلەمانی دروست كراوە و بەدواداچوونیان بۆ كەیسەكە كردووە!، بەڵام دادگای سلێمانی لەبەر دەستی لاھور و براکانیدایە و چۆنیان بوێت ئاوای دەسووڕێنن!، بەمەش كەیسەكە لە دادگا داخراوە!

لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان سەردانی شوێنی ڕوادوەکەی كردوە و بەدواداچوونیان كردوە و هەوڵدەدرێت لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە دەست پێ بكرێتەوە!، بەڵام عەنتەرکانی شار ڕێگە بەو کارە نادەن..!

Back to top button