بۆچی هەر ڤاکسینتان بەخشی بەئێران؟ !

کاتێک ئەمریکا و ئەوروپا چەکە پێش کەوتووەکانی خۆیان بەخشی بە سوپای عێراق بۆ شەڕی داعش و تیرۆر هەر لە فڕۆکە و تانک و تۆپ و هەمەڕ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و M4 و میلان…هتد پاش ماوەیەک هەموو ئەو چەکانە بەشێکی کەوتە دەستی داعش و بەشێکی زۆریشی کەوتە دەستی میلیشیاکان و بەرەی مەقاوەمەی ئێران لەعێراقدا، ئەوانیش ڕاستەوخۆ نموونەیان ناردە ئێران تاوەکو کۆپی بکرێت، چونکە ئێران وەکو مێش وایە کاتێک دەنووسێت بەشەکرەوە ڕاستەوخۆ پێکهاتە کیمیاییەکەی دەگۆڕێت و کۆپییەکی لەبەر هەڵدەگرێتەوە.

ئەوەی شایەنی باسە ئەمە شتێکی غەریب نیە هەرچەندە بەمدواییانە بەهۆی نابەرپرسیارێتی خەڵکانێکی گەمژە و خاکفرۆشەوە پێکوتەی دژە کۆرۆنــایان گەیاندە دەستی ئێران، جا میلیشیاکان زاتی ئەوەیان نەکرد بەڵکو گروپێکی تر لەبەرەی مقاومە ئەو کارەی کرد و ئەویش گروپی “لاهور جەنگییە” کەوایە دەبێت باشتر تێبگەین کەهیچ شتێک و زانیارییەک نیە ئێران لەبارەی کورد و کوردستانەوە نەیزانێت و دژی کاری نەکردبێت، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە کەبەتەواوی لەپاش کۆچکردوو “مام جەلال” ئێران کۆتایی بەدەسەڵاتی سیاسی و حزبی یەکێتی هێنا  لەهەرێمی کوردستان و ئەوە بوو 16ی ئۆکتۆبەری پێ ئەنجامدا و یەکێتی هەڵوەشاندەوە و خستیە دەستی کۆمەڵێک کاڵفامەوە و ڕۆحی یەکێتی کێشا بەتایبەتی ئەو بەرپرسانەی کەکزە بایەکی نیشتیمانیان تێدا چەکەرەی کردبوو و هەڵیوەشاندنەوە و یاخود ئەوانەی کەبەخوێی چێشت بۆنی نیشتیمانی بوونیان کردبوو یان پاڵپشتی پرۆژەی سەربەخۆی و ڕیفراندۆم بوون کۆتایی بەدەسەڵاتی هێنان لەزۆنی خۆڵەمێشی، ئیتر بۆچی دەبێت گواستنەوەی و دزە پێ کردنی ڤاکسین ڕووداوێکی سەیر بێت بەلاتانەوە، هەر لە میلانۆکانی “مەحمود سەنگاوییەوە دەست پێ بکەن تاوەکو پێکوتە و سبەیش شتی تریش ڕوودەدات ئەمە یەکەم جار و کۆتا جاریش نابێت.

#halolaky

Back to top button