بۆڕی ئاوی سلێمانی شكا.. چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌ بێ ئاو ده‌بن

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆڕی ئاوی شاری سلێمانی شكا و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌ بێ ئاو ده‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕایگه‌یاند: بەهۆی شکانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان – سلێمانی گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی شەستی و گەڕەکی ڕاپەڕین بئ ئاو دەبن.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا تیمەکانمان لە شوێنی شکاوه‌كه‌ن و خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەهیوان له‌ 24 كاتژمێری داهاتوودا شكاوییه‌كه‌ چاك بكه‌نه‌وه‌ و ئاو بگەیەننه‌وه‌ بۆ ئەو شوێنانەی کە لەسەر ئەو هێڵەن .

Back to top button