بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن پێویستە پەلە بکرێت لە کاراکرنەوەی کۆمسیۆن

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان گوتی، بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن پێویستە پەلە بکرێت لە کاراکرنەوەی کۆمسیۆن لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، چونکە چەند زوو کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە، دەتوانین زووتر ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بکەین.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان، هندرێن محەمەد ساڵح، ڕایگەیاند: ”کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستاندایە و لەوێ لیژنەیەکی پێنج کەسی دروست بووە، ئەوان ئەو کارە دەکەن، هەربۆیە داواکاری بۆ ناوەکان لە ئێمە نەکراوە و ئەوان کاری خۆیان دەکەن، بۆیە لیژنەکە بڕیار دەدات کە چۆن کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە و ئەو لیژنەیە بڕیار دەدات، چونکە دوو ئەنداممان نەماوە و حەوت ئەندامیش ماوەکەیان بەسەر چووە.”

هندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: ”زۆر گرنگە پەلە بکرێت لە کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکان بکرێت، چونکە یەک ڕۆژ بۆ ئێمە زۆرە و چەند زووتر کارا بکرێتەوە، زووتر ئامادەکارییەکان دەکرێت، بۆیە ڕۆژێکیش بۆ ئێمە زۆرە و گرنگە پەلە بکرێت و کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە.”

 

Back to top button