بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ی ئامێری كشتوكاڵی وه‌ك تراكتۆر و ده‌ڕاسه‌ و حه‌فاره‌یان هه‌یه‌

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئامێری كشتوكاڵی وه‌ك تراكتۆر و ده‌ڕاسه‌ و حه‌فاره‌یان سه‌باره‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌كانیان.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دوابەدوای ئاراستەکردنی نووسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی و رۆتین و تێچووەکانی پشکنین و نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئامێرە کشتوکاڵییەکانی (تراکتۆر، دراسە، حەفارە) کە تابلۆی ئامێرەکانیان لە هەولێرە و لە سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کە لەلایەن جوتیاران بەکار دەهنێرێت، بەسوپاسەوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی پێشنیار و داواکارییه‌كه‌مان دراوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: بۆ لەمەودوا جوتیاران لە کاتی پشکنینی ئامێرە کشتوکاڵییەکان و نوێکردنەوەی ساڵیانەیان دەتوانن راستەوخۆ سەردانی نزیکترین بنکەی پشکنین بکەن بێ ڕەچاوکردنی تابلۆی ئامێرەکە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌‌ پێویستە هەموو بەراییەکانی پشکنینەکە بە پۆستەی فەرمی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی تایبەتمەند بکرێت بۆ تەواوکردنی رێککارەکانی نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئامێرەکان .

Back to top button