بۆ دواجار فیفی عەبدە لەسەر ژمارەی هاوسەرەکانی هاتە دەنگ

لێدوانەکانی ئەم دوواییانەی هونەرمەندی میسری فیفی عەبدە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی ژمارەی هاوسەرەکانی ئاشکراکرد.

فیفی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ عەلی یاسینی راگەیاندکار کە لە کەناڵی جەدید بەرنامەی “كتاب الشهرة” پێشکەش دەکات ژمارەی راستەقینەی هاوسەرەکانی ئاشکراکردووە و وتوویەتی “لە ژیانمدا پێنج جار هاوسەرگیرییم کردووە“.

لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی “هەرگیز ترسم لە شکستی هاوسەرگیریی نەبووە، بەڵکو ترسم لەوە بووە هاوسەرگیریی لەگەڵ پیاوێکدا بکەم کە پێمەوە بچەسپێت و ئامادە نەبێت لێم جیاببێتەوە“.

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا ئەو هونەرمەندە وتوویەتی “پیاوێکی هیندی لە لوبنان ناسیومە داوای هاوسەرگیریی لێکردووم و لەگەل بچم بۆ هیندستان، بەڵام کاتێک گەڕامەوە بۆ میسر باوکم مرد، بۆیە ناچار بووم لەگەڵی بچمە هیندستان و هاوسەرگیریی لەگەڵ بکەم تا بتوانم خەرجی خوشکەکانم دابین بکەم“.

سەبارەت بە هاوسەرێکیان وتوویەتی “یەکێک لە هاوسەرەکانم بەهۆی ئیرەیی زۆرەوە لێی جیابوومەوە، ئەگەرچی چیرۆکێکی خۆشەویستی ترسناکمان هەبوو، بەڵام ئەو زۆر ئیرەیی دەبرد، گومانی لێکردم لەگەڵ دەرهێنەرێکی سعودی کە فیلمێکم لەگەڵدا دروست دەکرد لە پەیوەندیدا بم، هەر بۆیە قسەیەکی نەگونجاوی پێ وتم و بێزاری کردم، بۆیە پێم وت تەڵاقم بدە، منیش بە تەلەفۆن لە بەردەم هاوسەرەکەمدا قسەم لەگەڵ دەرهێنەرەکە کرد، پێی وتم من بەهۆی تۆوە مێردەکەم تەڵاق داوە، ئامادەی هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت؟ پێی وتم کێ نایەوێت شوو بە فیفی عەبدە بکات.”

Back to top button