بۆ سزدراوانی بادینان دەگرین و بە کوژراوانی سلێمانیش پێدەکەنن

سوورە مەرگەیی
دوای چەند دانیشتنێک و خستنە رووی بەڵگەی جاسووسی کردن و هەوڵدانیان بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێم، دادگا چەند کەسێکی بادینانی بە شەش ساڵ زیندانی سزا دا، بڕیادان لەسەر رەوایی و ناڕەوایی سزا دانەکە ئیشی من نییە و ئیشی دادگا و دادوەرانە، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە، حزب و رۆشنبیرە دەمامکدراو و ئاراستەکراوەکانی سلێمانی کەوتوونە شین و واوەیلا و هەر یەکەیان بە ئاوازێک بۆیان دەگری، لە هەمان کاتدا چەندین رۆشنبیر و شاعیر و چالاکوان و رۆژنامەنووس و کەسایەتی سلێمانی، بەبێ دادگا یان کوژراون، یان بە بەرنامەی پێشوەختە تیرۆر کراون، ئەوە چوار کۆمۆنیستەکە، ئەوە ئەبوبەکر عەلی شاعیر، ئەوە مەلا عەبدوڵای قەسرێ، ئەوە کاوە گەرمیانی رۆژنامەنووس، ئەوە زانای قایمقایم، ئەوە بەرپرسی پاسەوانەکانی مام جەلال، ئەوە لەیلای کوردسات، ئەوە ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی، ئەوە سۆرانی مامە حەمەی رۆژنامەنووس و زۆری تریش، کەچی ئەو حزب و رۆشنبیرانەی سلێمانی، کە بە کوڵ بۆ سزدراوانی بادینان دەگرین و هۆن هۆن فرمێسکی سیاسییان بۆ دەڕێژن، بە مەرگی هاوشاریەکانیان قاقا پێدەکەنن.

Back to top button