بۆ عەبدولستار مەجید: لەجێی ئامۆژگاریی خەڵك، واز لە جاشێتیی خۆتان بێنن باشتر نییە؟

بۆ عەبدولستار مەجید: لەجێی ئامۆژگاریی خەڵك، واز لە جاشێتیی خۆتان بێنن باشتر نییە؟

عەبدولستار مەجیدی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كە لەبەر ئەوەی زاوای كۆنە ئەمیر و سەرۆكی ئێستای حزبەكەیەتی، هەر ڕۆژەی پۆستێكی پێ دەدەن و لە بنەڕەتیشدا بۆ گاوانیش دەست نادات، نووسینێكی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا ناڕاستەوخۆ هەندێك لایەنی دیكەی كوردستانی بە شكستخواردوو وەسف كردووە.

باشە كێ دەبێ هەڵسەنگاندنی شكست و سەركەوتن بۆ لایەنەكانی دیكە بكات؟ ئەگەر پارتییەك ئەمە بكات دەڵێین هەقی خۆیەتی لەبەر ئەوەی لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا هەمیشە حزبی یەكەمی هەرێمی كوردستان بووە و لە دوایین هەڵبژاردنیشدا بە تەنیا پارتی بە قەد هەموو حزبەكانی كوردستان كورسی هێناوە. 

ئەگەر حزبۆكەیەكی تازە پێگەیشتوو بیكات دەڵێین هەقی خۆیەتی و لە هیچەوە بووە بە خاوەنی چەند كورسییەك!

بەس پێم بڵێن فاشیلێكی وەك عەبدولستار مەجید و حزبەكەی كە وەك میزی حوشتر ڕۆژ لە دوای رۆژ لە كورتی دەدەن، بە چ رووێكەوە باسی سەركەوتن و شتكستی خەڵك دەكەن؟ مەگەر كورسییەكەیان لە پەرلەمانی عێراق زۆر جوانە؟ ئەوان كە خۆیان هەڵدەكێشن دەڵێن سی ساڵە حزبین، كەچی تەنیا یەك كورسییان هەیە! 

ئیتر لەمەودوا لە جێی قسەی زل، با بیرێك لە حاڵی پەرێشانی خۆیان بكەنەوە و وەبیریان بێت ئەوەی بووە هۆی دۆڕانیان، جاشێتییان بوو رۆژێك بۆ یەكێتی و ڕۆژێك بۆ خەڵكیتر! لە جێی ئامۆژگاریكردنی خەڵك، واز لە جاشێتی بێنن!

Back to top button