بۆ لێکتێگەیشتنی کۆتایی هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

 

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەمەبەستی لێکتێگەیشتنی کۆتایی هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون هەفتەی داهاتوو ، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبستی لێکتێگەیشتنی کۆتایی.

هەر بەپێی زانیاریانەکان سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێمی کوردستان جیاواز دەبێت و زۆربەی پرسەکانی نێوان هەولێر بەغدا یەکلایی دەکرێنەوە، پێشتریش ( خالید شوانی ) وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و عێڕاق لە پەرلەمانی کوردستان کوردستان ڕای گەیاند ” لە ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا نزیکین و ئەوان پێشنیاریان ناردوە و ئێمە وەڵاممان داونەتەوە .
هەر لەسەر ئەم پرسە گوتەبێژی حکوومەتی فیدڕڵی، ڕای گەیاندووە کە ” جگە لە گفتووگۆ و ڕێکەوتن هیچ بژاردەیەکی ترمان نیە لە گەڵ هەرێمی کوردستان “.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە درێژبونەوەی ماوەی گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێڕاق ئاماژەن بۆ ڕێکەوتنێکی گشتگیر لەنێوان هەردوولادا.

Back to top button