بۆ لە خشتەبردنی مێردمنداڵان چەند لایەنێكی سلێمانی هاوكاری پەكەكە دەكەن

گۆڤەند سەرکەش (( خۆر ))

ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بەمەبەستی دەستوەردانە لە نێو کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ڕفاندنی مێردمنداڵان و بڵاو کردنەوەی تیرۆری هرزی ، هەرزەکارانی سلێمانی بەکاردێنێت.

ماوەیەکە ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە بەچڕی چوەتە ناو گەنجانی سلێمانی و دەڤەری گەرمیان بەهاوکاری چەند کەس و لایەنێکی ئەو دەڤەرانە بەمەبەستی دەست وەردانە ناو کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بڵاو کردنەوەی تیرۆری هزری و ڕفاندنی هەرزەکاران و مێردمنداڵان.
چاودێرانیش پێیان وایە بەهۆی بۆشایی ئەمنی و ڕێگرینەکردن لە ڕێکخستنەکانی پەکەکە و هاوکاری نەوەی نوێ و چەند پەرلەمانتار و ڕۆژنامەنوسێکی سەر بە وڵاتێکی هەرێمی تادێت دەستێوەردانەکانی پەکەکە زیاد دەکات لە سنوری پاریزگای سلێمانی و یەکە ئیداریە سەربەخۆکانی ئەو سنورە.
شوعەیب بابان کە نوسەرێکی ئیسلامیە لەو بارەوە بە (( خۆر))ی ڕاگەیاند ” پەکەکە کۆڕ و کۆبونەوە بە گەنجان دەکات و هزری کۆمۆنیستی و شیوعیەت لەناویان بڵاو دەکاتەوە ، بەمەبەستی هاندانیان بۆ هەڵگرتنی هزری کۆمۆنیستی هەمیشە چەند گەنجێکی مێشک شۆردراو بەکار دێنن و ڤیدیۆیان پێ تۆمار دەکەن و دەیکەنە ڕای گشتی گەنجانی ئەم دەڤەرە ، بەداخەوە تەنانەت هەندێ لایەنی ئیسلامیش هاوکاری پەکەکە دەکەن بۆ ئەم مەرامە گڵاوەیان ، پێویستە دەزگا ئەمنیەکان بەهۆشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن “، هەروەها ئەو نوسەرە پێی وایە ئەم کارەی پەکەکە کۆمەڵگای تێکداوە و خەیکە شەڕی هزری لەنێوان تاکەکان دروست ببێت .

Back to top button