بۆ هاوین چــــــا یاخود ساردەمەندییەکان کامیان باشــترە؟

خواردنەوەی چای گەرم لە هاوین دا کاتێ پلەی گەرمی زۆر بەرزە ڕەنگە سەیر بێت بە لای زۆر کەسەوە کە یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی ئەدات ، بە مەرجێک ئەو شوێنەی لێ ئەخورێتەوە کراوە بێت و هەوا بە باشی ئاڵوگۆڕ بکات

خواردنەوەی چا یا هەر هەر خواردنەوەیەکی گەرم دەبێتە هۆی کشانی موولوولەکانی خوێن و زیادکردنی ڕێژەی ئارەق کردنەوە و دابەزینی پلەی گەرمی جستە .

بەڵام لە ژوور و شوێنی داخراوخواردنەوەی ئاوی سارد یا شەربەتی فرێشی سارد یان ئاو و لێمۆی سارد یارمەتی کەمکردنەوەی تینوویەتی ئەدات .

بۆیە لە دەرەوەی ژوور و لە شوێنە کراوەکان خواردنەوەی چا یا شیرێکی گەرم یا ئاوی گەرم باشترە لە ئاوی سەهۆڵاو یا شەربەتی فرێشی سارد چونکە خواردنەوە ساردەکان ڕێژەی ئارەق کردنەوە کەم دەکەنەوە و نابێتە هۆی شکاندنی تینوویەتی و دوای ماوەیەکی کورت دووبارە تینووت دەبێتەوە .

خواردنەوەی چای ئەعشابی گەرمی وەک گوڵەبەیبوون یا لێمۆ و نەعنای گەرم یا شیری گەرم لە چا و قاوە باشترە ، هەروەها پێویستە لە هاوین دا مرۆڤ دوور بکەوێتەوە لە خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان ، ڕۆژانە چەند جارێ سەوزە و میوە بخوات .

Back to top button